لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

(0) / / عراق / زایەڵە هەڵبژاردن عێراق


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند،سەرەڕای دەنگۆكانی بوونی جموجۆڵی سیاسی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق, بەڵام كۆمەڵێك هۆكار وادەكەن لە ئێستادا ئەو پرسە مەحاڵ بێت.

محەمەد جاسم, ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت،  ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەستەمە, بەتایبەت لەگەڵ بوونی هەندێك پرسی پەیوەیست بە پرۆسەی هەڵبژاردن, لەنێویاندا, كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن كە وادەی كاركردنی لە مانگی تەموزی داهاتوودا تەواودەبێت, دوای تەواوبونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە مانگێك.

ئەوەش وادەكات لەبەردەم هەڵبژاردنی كۆمیسیۆنێكی نوێدابین, كە كارێكی ئاسان نیە, بەهۆی كارلێكە سیاسیەكان.

لەحاڵەتی هەڵبژاردنی كۆمیسیۆنێكی نوێ لەبەر رۆشنایی ئەم یاسایەی ئێستا, پێویستی بەكات و گۆڕینی شێوازەكەیەتی, لەهەردوو حاڵەتەكەدا كارەكە قورسە لەگەڵ بوونی ئەو یاسایەی ئێستا, بەتایبەت كە ئەم كۆمیسیۆنە نزیكەی (3بۆ4) هەڵبژاردنی ئەنجامداوە.

لەرووی سیاسیشەوە, حكومەت بەرەو جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانی هەڵبژاردنی هەنگاودەنێت, هیچ پاساوێك نیە بۆ ئەنجامدانی هەلچبژاردنی پێشوەخت لە عێراق.

هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت كە تەنها ساڵ و نیوێكی ماوە, پەرلەمانیش هەوڵی پەسەندكردنی یاسایەكی نوێ دەدات بۆ كۆمیسیۆن, رەنگە ئاڕاستە سیاسیەكانیش بڕیار لەبارەیەوە بدەن و, رێككەوتن لەسەر هەمان یاسای كۆمیسیۆن و پێكهاتە ئیدارییەكانی بكرێت, تەنها هەڵبژاردن بۆ دادوەری نوێ‌ بكرێت.

کامەران کەریم