خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لەبارەی ئاهەنگی دەرچوونەوە ئاگاداردەكرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆی سلێمانی


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران رایگەیاند، ئەمساڵ بۆ ئاهەنگی دەرچوون، خوێندكاران جگە لە وێنەی دەرچوون ناتوانن هیچ چالاكییەكی دیكە لەناو زانكۆ ئەنجامبدەن.

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لە لێدوانێكدا  رایگەیاند، ساڵی رابردوو لە كۆتاییەكانی ئاهەنگەكانی دەرچوونی خوێندكاران لەسەر داوای ژمارەیەك خوێندكار پێشنیازێكمان سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكاران بۆ ئەنجومەنی زانكۆ بەرزكردەوە و لە ئەنجومەنی زانكۆ بوو بە بڕیار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی زانكۆ، ئاهەنگەكانی دەرچوون كە لە رۆژی دووشەممەوە دەستپێدەكەن، خوێندكاران بۆیان نییە خواردن و شیرینی و دیكۆرات بهێننە ناو حەرەمی زانكۆ، هێنانی دیاری و هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ناو زانكۆ قەدە‌غەیە.

ئاشكراشیكرد، بە خوێندكاران راگەیەندراوە كە هێنانی (فلای كام)، رێگاپێدراو نییە، خوێندكاران دەتوانن بێنە ناو زانكۆ وێنەكانیان بگرن و ئەو ماوەیەی پێویستیانە بۆ وێنەگرتن بمێننەوە، دواتر ئازادن لە دەرەوەی زانكۆ چ چالاكی و ئاهەنگێك سازدەكەن.

کامەران کەریم