پسپۆڕێکی ئابوری: شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو دەخرێتەڕوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان ئابووری گوڵاڵە سدیق


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پسپۆرێكی بواری ئابوری رایدەگەیەنێت، ئەگەر لە پاكتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغداد پارە مایەوە دەدرێتە هەرێم بۆ دابەشكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو.

گوڵاڵە سدیق كە پسپۆری بواری ئابورییە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە ئەگەری ئەنجامدانی پاكتاوی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ ساڵی 2023، ئەگەر لەو پاكتاوەدا بڕە پارەیەك مایەوە ئەوا دەدرێتە هەرێم بۆ دابەشكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو.

دەشڵێت، نازانرێت ئاخۆ لەو پاكتاوكردنەدا چەند بڕە پارە دەمێنێتەوە کە بەشی چەند مووچە دەكات چونكە ساڵی رابردوو حكومەتی فیدڕاڵ چەندینجار 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كردووە و هەندێك كات حكومەتی هەرێم ئەو پارەیەی بۆ مووچە خەرجنەكردووە.

کامەران کەریم