وەزیری ئاوەدانکردنەوە رێگای باشماخ - پێنجوێن بەسەردەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە باشماخ پێنجوێن


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ قەزای پێنجوێن، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەری قائیمقام و شاندی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی، رێگای دوسایدی باشماخ-پێنجوێن-ی بەسەرکردەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەکرد، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی وەزارەت و خزمەتکی گەورە بە سنورەکە دەکات، جەختی کردەوە، وەک وەزارەت ھەمو ھەوڵێک دەدەن بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بەباشی و بێ کەموکورتی و ھەرچی زوە تەواو بکرێت.

پرۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایەو بەھۆی قەیرانی دارایی و نەبونی بودجەوە، لەکاتی خۆیدا تەواو نەکراوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو  نیشتەجێکردن رێنمایی و رێوشوێنی پێویست دەرکرا بۆ دەستکردنەوە بەکارکردن و تەواوکردنی سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەکە.

کامەران کەریم