پێنج مووشەک لە موسڵەوە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کرا

(0) / / سوریه / زایەڵە سووریا کوردستان ئەمریکا دەیرزوور


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند "پێنج مووشەک لە موسڵەوە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا کراون"

دوو سەرچاوەی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئێوارەی یەکشەممە پێنج مووشەک لە شارۆچکەی زومماری عێراقەوە بەرەو بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەڵدراون، 

ئەم هێرشە بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا یەکەم هێرشە لە سەرەتای مانگی شوباتەوە دەکرێتە سەر ئەو هێزانە.

بنکەی خەرابەجیر، بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکییە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی رومەیلان، لە باشووری شاری دێریک، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.