زانیاری نوێ له‌باره‌ی لیستی مووچه‌ و واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌رێم

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە کوردستان


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێک وردەکاریی وردبینیی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و وادەی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات.

شێروان دووبەردانی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق،راگەیاند،وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی فەرمانبەرانی لە کاتی خۆیدا ناردووە و دوێنێش دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە.

دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری لەراگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە،ڕۆژی یەکشەممە 21ی4ی2024، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

پەرلەماتارەکەی عێراق ئاماژە بەوەش دا،لە وەزارەتی دارایی عێراق پێیان گوتووین، ئەمڕۆ وردبینی دەست پێدەکات، دوای وردبینیکردنی لیستەکان، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

ڕوونیش کردەوە،وردبینیکردنی لیستی مووچەخۆرانی کوردستان دوو سێ ڕۆژی دەوێت، بەڵام کە عێراق مووچەی خۆی تەواو کرد، ئەوا تەمویلی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێ.

شێروان دووبەردانی، جەختی کردەوە، ئەگەر کۆتایی هەفتە تەمویلی مووچە نەنێردرێ، ئەوا دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، گوتیشی، فەرمانبەران پشتڕاست بن مووچەیان دێت و بێ کێشەیە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان راگەیاند،مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مانگی رابردوو، دوای وربینیكردن دەنێردرێت.

کامەران کەریم