ئێرانییەک وەکوو ناوبژیوانی فەرمی کونفیدراسیۆنی ئسکواشی ئاسیا دەست نیشان کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ مێهدی موختاری وەکوو ناوبژیوانی فەرمی بۆ کونفیدراسیۆنی ئسکواشی ئاسیا دەست نیشان کرا.

فیدراسۆنی ئسکواشی ئێران مێهدی موختاری وەکوو ناوبژیوانی ناوچەیی ناساندە کونفیدراسیۆنی ئسکواشی ئاسیا و بەپێی ڕاگەیاندنی سکێرتێری گشتی ئسکواشی ئاسیا، ناوبراو وەکوو ناوبژیوانی ناوچەیی قۆڕنەی ئاسیا، هەڵبژێردرا.

مێهدی موختاری وەکوو یەکێک لە هەرەباشترین و گرنگترین بەئەزموونترین ناوبژیوانانی قوڕنەی ئاسیا دێتە ئەژمار.
مێهدی موختاری لە پێشتریش لە خولی پێشووی پێشبڕکێیەکانی ئاسیایدا بەشداری کردووە.
ناوبراو پێشتریش وەکوو ناوبژیوان لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی تەمەن خوار 15ساڵی ئاسیا، دادگەری کردووە.

کەژاڵ حەمیدی