فڕمووڵی یەک/ فرستاپن بوو بە سەرکەوتووی گرەند پێری چین

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فڕمووڵی یەک


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شوفێری هولەندی تیپی ڕێدبوول لە گرەندپێری چیندا، خێراتر لە شوفێرانی دیکە هێڵی کۆتایی تێپەڕاند و بوو بە سەرکەوتووی فڕمووڵ یەکی شانگهای.

قۆناخی پێنجم لە وەرزی پێشبڕکێیەکانی ئۆتۆمبێڵڕانی فڕمووڵ یەکی پاڵەوانێتی جیهان، دوانیوەڕوی دوێنی لە وڵاتی چیندا بەڕێوەچوو و بە سەرکەفتنی تیپی ڕێدبوول کۆتایی پێهات.

لاندو نورس لە تیپی مەک لارن و سرجیو پرس لە تیپی رێدبووڵشوفێرگەلێ بوون کە پاش فرستاپن هێڵی کۆتاییان تێپەڕاند.

لە ڕیزبەندی گشتیدا، مەکس فرستاپن، سرجیو پرس و شارل لکلرک لەسەر پلەی یەکەم تا سێهەمدا جێگیر بوون.

پێشبڕکێیەکانی گرەند پێری جارێکی دیکە لە شاری مەیامی وڵاتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی