1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کەلار ئێران پیشەسازی


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، لە مەراسیمێکدا لە شاری کەلار، بە ئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی و قایمقامی قەزای کەلار و نوێنەری بازرگانان و بەڵێندەران و ژمارەیەک لە بازرگان و وەبەرهێنەرانی سنورەکە، ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لەشاری کەلار کرایەوە.

ناوەندەکە کاری ناساندی بەرهەمی پیشەسازی و بیناسازی دەبێت و تیایدا زیاتر لە ١٨ کۆمپانیا و کارگەی ئێران بەشدارن و راستەوخۆ بەرهەم بۆ بازرگانانی سنورەکە هاوردە دەکەن، ئەم ناوەندە لە عێراقدا سێیەمین ناوەندی هاوشێوەیە لە شاری کەلار دەکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی  پێشتر لە شاری بەغدا و سلێمانی کراونەتەوە.

کامەران کەریم