ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی ئەردۆغان لە بەغدا

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، لەبوارەکانی ئەمنی، بازرگانی و ئاودا رێککەوتن لەگەڵ تورکیا دەکرێت. دەشڵێت، ئەندامانی پەکەکە لە عێراق نابێت چالاکیی سیاسی و سەربازییان هەبێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند،بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی بە هاوئاهەنگیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا چارەسەر بکرێت، دۆسیەیەکی ئاڵۆز بوو.

وتیشی، پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بابەتێکی دیکەیە، ئەوە بابەتێکی تایبەتە و لەکاتی خۆیدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند،رێگە بە پە"کە"کە نادرێت چالاکیی سیاسی و سەربازی بکات و وەکو میوان و پەنابەری سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. 

ڕاشیگه‌یاند ، کۆمپانیاکانی تورکیا بەشدار دەبن لە ئاوەدانکردنەوە و نەهێشتنی کێشەی ئاو لە عێراق، هەروەها لە کەرتەکانی گەشتیاری و بواری دیکەدا هاوبەشی لەگەڵ ئەنقەرە دەکرێت. 

کامەران کەریم