نێچیرڤان بارزانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە ئەردۆغان کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان ئەردۆغان بارزانی


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پاش ئەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە، کەمێک لەمەوبەر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
 
وا بڕیارە ئەردۆغان لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای حکومەت کۆببێتەوە.
 
هەروەها چاوەڕێ دەکرێت، ئەردۆغان و سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان هەبێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 22-4-2024، دوای 13 ساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شاندێکی یاوەری سەردانی عێراقیان کرد.
 
ئەمڕۆ لە بەغدا، عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.
 
رێککەوتنەکان بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆ کران.