كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیارێكی نوێی دەركرد
(0) /
زایەڵە - كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمی بوون بە كارمەند لە رۆژی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان درێژكراوەتەوە.
لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمی بوون بە كارمەند لە رۆژی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان تاوەكو 28ی نیسان درێژكراوەتەوە.
ئاگادارییەكە ئاراستەی فەرمانبەرانی حكومی، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان و هەڵگرانی بڕوانامەی بكالۆریس، دبلۆم و ئامادەیی كراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: