ڕۆژنامانوسێک بۆ زایەڵە: هاتنی ئاردۆگان ئەوەندەکاریگەری ئابوری هەیە کاریگەری سیاسی نیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە فۆاد تەها ئاردۆگان


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فۆاد تەها ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند،من پێم وایە و بە گوێرەی چاودێری کردنم بۆ بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەکەپارتی دیموکراتی کوردستان دوای بریارەکانی دادگای فیدرالی و دواتریش بریاری پارتی بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن شکست هێنانی هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و قەتیس کردنی حکومەتی هەرێم لە رووی داراییەوە .پارتی بەدوای دەرچەیەک دەگەرێ بۆ دەرچون لەو قورنە تەسکەی تێیدایە وای دەبینێ کە تورکیا فریای دەکەوێ بەلام من پێم وایە ئەردۆگان و هاتنی سودێکی نابێت ئەگەر لایەنەکان یەک هەڵوێست نە بن چونکە ئەو بریارانەی پارتی قەتیس کردوە لە دادگای باڵای فیدرالی دەرچوە کە لە بەغدایە نەک ئەنکەرە هەر ئەویش دەتوانێ ئەو دەرچەیە دەستەبەر بکا پارتی بە دانانی ئالای تورکیا پەیامی تایبەتی هەبوو و جونکە لە هیچ برگەیەکی پرۆتۆکۆلیدا نیا بەو شێوەیە ئالای ولاتی میوان نیشان بدرێ .

وتیشی،جا نازانم لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و ئەردۆغان دێلن لەسەر خاکی کوردستان لەپاڵ ئالای تورک ئالای هەرێم دابندرێ تبعەن بێ ئالای عێراقم مەبەست،وەک لە پرسیاری سەرەوە باسم کرد هاتنی ئەوندەی کاریگەری ئابووری هەیە دەبێ ئەوەندە لە رووی سیاسی نابێت چونکە پێم وا نیا تورکیا بەرژەوەندی لەگەڵ عێراقە زیاتر و دەیەوێ لە چواچێوەی عراق و دەستورەکەی مامەڵە دەکات جارێکی تر مامەڵەیەک ناکات بە دەردی ئەنجامەکانی دادگای پاریس بچێت لە رووی ئابوری زەرەر بکا بگرە تورکیا لە هەولی ئەودایە ویستەکانی ئابوری عێراق جێبەجێ بکاتنمونەش نۆژەن کردنەوەی هێڵی کەرکور جەیهان و لادانی رێگای گەشەپێدان بە جۆرێ بە هەرێم دا نەروا بە بەهانەی نەشیاوی ناوچەکە.

ڕونیشیکردەوەتورکیا دەیەوێ پارتی لە بەرامبەر پاراستی بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکە هاوکاری بۆ راوەدونانی پەکەکە لەلایەک و هاوکاری بێ بۆ جێبەجێ کردنی ئەجینداکانی لە هەرێم،دەمێکە باس لە سیناریۆی وا دەکرێ پێم وایە تورکیا گەر بۆ بلوابا سلی نەدەکردەوە و دەیکرد بەلام پێم وایە نە تورکیا بالادەستێکی وایە بتوانێ گوێ لە کەس نەگرێ و کوی بوێ وا بکات نە پارتییش بڕیار بە دەستی ردهای هەرێمە کەی بیەوێ دەرگای بۆ بخاتە سەر پشت،بۆیە ئەو سیناریۆیە دورە بەلانی کەم لە ئێستادا.

کامەران کەریم