ناردنی تیپی نیشتمانی پارتیرهاوێشتن بۆ جامی جیهانی کووریای باشوور

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئەندامی تیپی نیشتمانی پارتیرهاوێشن بە مەبەستی بەشداری لە پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی ڕوێشت بۆ کووریای باشوور.
 
تیپی نیشتمانی پارتیرهاوێشتی وڵاتی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە پێشبڕکێیەکانی موندیال گەیشتە کووریای باشوور، تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران بە پێکهاتەی سارە جوانمێری، ڕوقەییە شوجاعی، نەسرین شاهی، فائزە ئەحمەدی، سەید موحەمەد ڕەزا میر شەفێعی و بە ڕاهێنەری حوسەین ئەمیری و زینەب ئاقا عەلی ئەکبەری و ئیبراهیم ڕەحیمی سنگری ، بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکات.
وەرزشوانانی نەتەوەیی وڵاتی ئێران، لە ڕۆژی پێنجشەمە 6ی مانگی گوڵان لەگەڵ ڕکابەرەکانی خۆیان ڕووبەڕوو دەبنەوە.
 
کەژاڵ حەمیدی