قوباد تاڵەبانی لەبارەی گەشتەکانی تورکیا و سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان قوباد تاڵەبانی


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە،  بەشداربوم لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و وەفدی یاوەریان.

دەشڵێت،  لەکۆبوونەوەکەدا داوام لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کرد کە پێداچوونەوە بکەن بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا.
سەرەتای مانگی نیسانی 2023 تورکیا بڕیاری دا وێڕای ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی، ئاسمانی وڵاتەکەشی بە ڕووی هەر فڕۆکەیەکدا دابخات کە بیەوێت گەشت بۆ سلێمانی بکات.
سەرەتای ئەمساڵیش بڕیارەکەی بۆ 22ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.

کامەران کەریم