لێکدانەوەی فەلسەفەی دواخستنی هەڵبژاردن و خۆسەپانی حیزبە سیاسیە کوردوستانیەکان

(0) / / گفتگو / زایەڵە هێمن کەریم کوردستان هەڵبژاردن پەرلەمان دیکتاتۆری


Apr 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، هێمن کەریم مامۆستای  زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  تا هەنووکە هەموو ئاراستە قانونییەکانی ئەگەرەکانی هەڵبژاردنی هەرێم بەرەو ئاراستەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، لەوادەی دیاری کراوی درێژکراوەی لە ١٠ ی حوزەیران ئەنجام بدرێت لەسەر ئاستی نێوخۆی و ئیقلیمی ، هەروەها هەوڵدانی دواخستنی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە و دروست بوونی هەموو ئاڵانگارییە فکری و سیاسیەکان و نەکردنی هەڵبژاردنێکی بەچەند بەهانوو دواخراو، ئەگەر و پێشهاتەکانی بۆ هەرێم و عێراقی مەرکەزیش ئایندەی باش ناڵێت، دواخستنی هەڵبژاردن، هەڵوەشانەوە و ڕیسککردنی شەرعییەتی هەرێمی کوردوستانە لەبارەی گریمانەکانە.

وتیشی،  یەکەم بەغدا بە بەرنامە كار دەكات بۆ  ئەوەی ھەرێم بۆ ماوەیەكی درێژ لە فەراغێكی یاسایی و دەستووریدا بێت. ئەمەش بێگومان كاریگەری خراپ دەكاتە سەر پێگەی ھەرێم و هەرێم هێندەی تر لاواز دەکات.دووەم، لێدانی راستەۆخۆیە لە پرۆسەی دیموكراسی لە ھەرێمی كوردستان و هەوڵدانە بۆ ناشرین كردنی هەرێمی کوردوستان و هەڵوەشانەوەی دیموکراسیەتە لە پارێزگاکانی هەرێم. هەموو ئەوکەلێن و ترازاوانەی حیزبە کوردوستانییەکان بوونە هۆی ئەم بارە ناسەقام گیرییەی هەرێم و نەمانی شەرعیەتی پەرلەمان و حوکمەتی هەرێم کەدروست بووە.

کامەران  کەریم