نوسەرو ڕۆژنامەنوسێک: ناکرێت هەڵبژاردن دوابخرێت
(0) /
زایەڵە - ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نووسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند،هەڵبژاردن پڕۆسەیەکی دیموکراسییە و ئەنجامدانی پێش ئەوەی پەیامێک بێت بۆ جیهان و دەرەوە، مافێکی هاووڵاتیانە لەناوخۆدا مومارەسەی بکەن، پێویستە هاووڵاتیان وشیاربکرێنەوە و بیرکردنەوەیان بگۆڕدرێت بەو ئاراستەیەی کە بەشداری ئەم پڕۆسەیە بکەن و ئەم مافەیان بەدەستبهێنن.
وتیشی، بێگومان زۆرینەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەکاتی جیاوازدا، بەربەستیان هەبووە و زۆرجاریش بەو هۆیانەوە دواخراون،بەڵام،لەدواجاردا،پڕۆسەکە ئەنجامدراوە و هەڵبژاردن کراوە، هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان، لەپێشوودا دواخراوە و چەندجارێکیش بەروارەکەی گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆیە ناکرێت ئیدی دوابخرێت سەرەڕای هەموو ئەو تێبینی و قسانەی لەسەر پڕۆسەکە هەیە، بەڵام لەباری گشتیدا ئەو قسانە حەقیقەتێکیان لەپشتەوە نییە و ناکرێت بکرێن بە بیانوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.
باسی لەوەشکرد، لێکەوتەی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن پێش هەرشتێک، ئەو بۆشاییە یاساییەیە کە لەدۆخی ئێستادا هەیە و زیاتر لێکەوتەیەکی ئیداری و ناوخۆییە و ئاڵۆزی وتاری دژ بەیەکتری حزبە سیاسییەکانی لە کوردستان بەرهەمهێناوە، بێگومان لەسەر ئاستی دەرەکیش لەلای دۆستەکانی کوردو رێکخراوە جیهانییەکان، لێکەوتەی خراپی دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: