هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردن پەرلەمان کوردستان


Apr 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە و لەوادەی خۆیدا دەستپێدەکات.

بڕیارە ڕۆژی 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، لە کاتی خۆیدا بانگەشە دەستپێدەکات کە مانگێک پێش ڕۆژی دەنگدانە و لە 10ی ئایار دەستپێدەکات.

باسی لەوەشکرد، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیران بەردەوامن، زیاتر لە 800 کاندید بەشداردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردساتان، ناوەکان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، چوار بازنە هەیە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە، زیاتر لە 100 ناوەندی دەنگدان، 1200 بنکەی دەنگدان و 6000 وێستگە هەیە.

کامەران کەریم