گەنجێک لە کەرکوک کۆتایی بە ژیانی دایکی دەهێنێت
(0) /
زایەڵە - لە گوندێکی سنووری پارێزگای کەرکوک، گەنجێک بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی دایکی خۆی هێنا و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" لە گوندی تەرکەلانی سەر بە شارەدێی تۆپزاوا لە باشووری ڕۆژئاواری کەرکوک، گەنجێک بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف فیشەکی بە دایکییەوە ناوە و بەسەختی بریندارکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکە فیشهكەكە بهسهر سینگی كهوتووه و برینەكەی سەخت بووە، دوای كەمێک لە ڕووداوەکە گیانی لهدهستداوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە" لە ئێستادا تەرمی ژنەکە گواستراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ئەو تاوانبارە دەرچووە کە هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار".
تێبينيێك بنێرە: