شاکاری ئسکواشکارانی ئێڕانی بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئێران لە وڵاتی قەتەر
(0) /
زایەڵە ـــ نوێنەرانی وەرزشی ئسکواشی وڵاتی ئێڕن لە هەموو تەمەنەکاندا، گەیشتنە قۆناخی کۆتایی پێشبڕکێیەکانی قەتەر جونیۆر.
پێسبڕکێیەکانی نێودەوڵەتی قەتەر جونیۆر، لە تەمەنەکانی 11 و 13و 15و 17و19 ساڵ و تایبەت بە کوڕان، بەڕێوەچوو، لە پێشبڕکێیانەدا نوێنەرانی وڵاتی ئێران، چین، کوەیت، ئوردۆن، عەرەبستان، پاکستان، میسر، سەنگاپوور، هێند، مالێزی، ئەمریکا، سێریلانکا و هەروەها وڵاتی میواندار دوحێ پێکەوە کێبەرکێ ئەدەن.
لە ڕوژی دووهەمی ئەو پێشبڕکێیانەدا نوێنەران و وەرزشوانانی گەنجی ئێرانی لە تەمەنی خوار 13 ساڵ و 15 ساڵ و 17 ساڵ و 19 ساڵدا هەر کامەو گەیشتنە بەشی فیناڵ.
لە درێژەی ئەو پێشبڕکێیانەدا "عەلی سالح ئابادی" باڵیۆزی ئێران و "عەلی بەختیاری" ڕاوێژکاری کەلتووری ئێڕان لە هۆڵی پێشبڕکێیەکاندا ئامادەبوون.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: