پێش بینی شەپۆلێکی باران بارین دەکرێت
(0) /
زایەڵە - كەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند لە هەفتەی داهاتوودا، بەتایبەتی لە ڕۆژی چوار شەممە، پێشبینیی زیادبوونێکی خێرای ئاو دەکەین، بەو هۆیەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین خۆیان لە نزیک سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان بکەن.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یەدا كاریگه‌ری دوو شه‌پۆلی بارانبارین له‌ده‌ریای سوور و ناوه‌ڕاست ڕوو ده‌كاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی تاوه بارانی به‌هێز و ناوبه‌ناو ته‌رزه و هه‌وره بروسكه و بای توند ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ری هاتنی لافاو له ناوچه جیاوازه‌كانیش هه‌یه.
ئەو شارەزایەی كەشناسی هۆشداری ده‌داتە جوتیاران، بەتایبەتی ناوچە گەرمەسێرەكان، “له ئێستاوه تا ڕۆژی سێ شەممە گه‌نمه‌كانیان بدورنه‌وه بۆئه‌وه‌ی دوربن له‌زیان.
هەروەک راشیگەیاندووە، بارانه‌كه سه‌رانسه‌ریه و له زۆرشوێن نزیكه‌ی 90 بۆ 140 ملم باران ده‌بارێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: