شەپۆلێک بارانى بەخور ڕوو لە هەرێم دەکات و لافاو دروست دەبێت
(0) /
زایەڵە - شارەزایەکى بوارى کەشناسی ئاشکراى دەکات، لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتووەوە شەپۆلێک بارانى بەهێز ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات و دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو.
خەڵات حەسەن، شارەزای بوارى کەشناسی لە پەیجى خۆى بڵاویکردەوە، لە ناوەراستی هەفتەى داهاتووەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دەریای سور و بارانی بەهێز و هەورە بروسکە و لافاو دەبێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هیچ ئەگەرى بارینى تەرزەى قەبارە گەورە نییە و ئەوەى دەبارێت زیانى بۆ بەرهەمى جوتیاران نابێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: