مەشخەڵی ئۆڵۆمپیک ڕادەستی فەڕنسە کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فەڕەنسا یۆنان ئۆڵۆمپیک


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ بەرپرسانی وڵاتی یۆنان مەشخەڵی ئۆڵۆمپیکیان ڕادەستی لێژنەی بەڕێوەبەری ئۆڵۆمپیکی پاریسی 2024 کردووە.
 
یۆنانییەکان لە ڕێوڕەسمێکدا لە یاریگای (پاناتینایکۆس)ی ئاتێن هەمان شوێنێک کەوا یەکەمین یارییەکانی ئۆڵۆمپیک لە مێژووی هاوچەرخدا بەڕێوەچوو، مەشخەڵی ئۆڵۆمپیکی 2024یان ڕادەستی لێژنەی بەڕێوەبەری ئەو پێشبڕکێیانە کردووە. بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا بۆ هەمووان بوو و هەزاران کەس تێدا بەشدار بوون.
 
مەشخەڵی ئۆڵۆمپیک ئێستاکە دەڕوات بۆ پاریس. ئەو شوێنەی کەوا ئۆڵۆمپیکی هاوین بەرواری(5 تاکوو 21ی گەلاوێژ) تێدا بەڕێوەدەچێت. سیمبولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیک بە کەشتییەوە دەڕوات بۆ فەڕنسە و بەرواری 8ی ئایار دەگاتە بەندەری مارسی.
 
فلورنت مانودو یەکەم کەسێکە کەوا مەشخەڵی ئۆڵۆمپیک هەڵدەگرێت. لێژنەی بەڕێوەبەری ئۆڵۆمپیکی پاریس ڕایگەیاند: یەکێک لە وەرزشوانە بەناوبانگەکانی ئێمە کە چوار جار نیشانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی بردۆتەوە، مەشخەڵی ئۆڵۆمپیک دێنێتە نێۆ خاکی فەڕنسە.
 
کەژاڵ حەمیدی