رادەستكردنی داهات تاوتوێدەكرێت

(0) / / عراق / زایەڵە نەوت بەغدا


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەفدێكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدادە و یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ئەنجامدا.
 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە سەرۆكایەتیی محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ژمێرکاری لە دیوانی وەزارەتی دارایی گەیشتە بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێكرد.
 
ئامانج لە سەردان و كۆبوونەوەكان تاوتوێكردنی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم و چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی رادەستكردنی داهات و میكانیزمەكانی جێبەجێكردنیەتی.
 
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتەی رابردووی خۆیدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری و شاندی دانوستانکاری هەرێمی راسپارد، ئەوەی لە یاسا بەرکارە فیدراڵیيەکان دەستنیشان کراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو لە هەرێم، بخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
 
کامەران کەریم