ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و سوودانی؛ جه‌خت کرایە سەر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆ لەسەر پرسه هاوبه‌شه‌كان
(0) /
زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە. سوودانى، سه‌ردانه‌كانى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه هاوبه‌شه‌كان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
دوای کۆبوونەوەکە نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى عێراق له بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێدان به‌پێى كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ باشتركردنى دۆخى خزمه‌تگوزارى و هاووڵاتييان له هه‌موو عێراق تاوتوێكران.
"هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت "تیشک خراوەتە سەر دواپێشهاته سياسييه‌كانى وڵات و داكۆكييان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيان به پێويست زانى."
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه هاوبه‌شه‌كان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێزانينى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێداگريی له‌سه‌ر گفتوگۆى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان به مه‌به‌ستى سهقامگيريى سياسيى وڵات، دووپات كرده‌وه.
ئەمە دووەم سەردانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا لەم مانگەدا. لەو سەردانەشدا خشتەیەکی پڕ لە کۆبوونەوەی کاری هەیە، لەوانە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، بڕیاریشە سبەی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و دواتر لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆببێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: