گفتوگۆی بارزانی و حەلبوسی لەسەر هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق
(0) /
زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، دوای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لە بەغدا لەگەڵ محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدووم کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنيشانكردن و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه، گۆڕییه‌وه."
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
تێبينيێك بنێرە: