رۆناڵدۆ، گۆڵکارى هەموو سەردەمەکان

(0) / / ورزش / زایەڵە گۆڵ گۆڵکار رۆناڵدۆ


Jan 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کۆى گۆڵە فەڕمییەکانى بۆ 759 گۆڵ بەرزکردەوە و توانى ببێتە گۆڵکارى مێژویى هەموو سەردەمەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە تۆمارکردنى گۆڵێک لە بەرامبەر ساوسۆلۆ، گەوهەرەکەى مادێرا توانى کۆى گۆڵەکانى بۆ 759 گۆڵ بەرز بکاتەوە و ژمارەى گۆڵە فەرمییەکانى لەگەڵ بیکان یەکسان بکاتەوە کە ئەویش 759 گۆڵى تۆمارکردوە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە پاش ماوەیەکى تر دەبێتە 36 ساڵ، وەکخۆى دەڵێت چەند ساڵێکى دیکە لە یاریکردن بەردەوام بێت، کەواتا دەرفەتى ئەوەى لەبەردەمە ژمارەکە بەرزتر بکاتەوە.
هاوکات بە تۆمارکردنى گۆڵەکەى لە تۆڕى ساوسۆلۆ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆى گۆڵەکانى لەم وەرزەى خولى ئیتاڵیا بەرزکردەوە بۆ 15 گۆڵ ئەوەش بە ئەنجامدانى تەنها 12 یارى و بە تەنیار ریزبەندیى گۆڵکارانى گرتوە و 15 وەرزى لەسەر یەکیشە، دۆن لانیکەمى 15 گۆڵ لە خولە ناوخۆییەکانى ئەوروپا تۆمار دەکات.
کۆتایی/.