180  سەتڵی ماست لەناوبران

(0) / زایەڵە ماست


Apr 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەهۆی هاوردەکردنی بەشێوەی قاچاخ و نەبوونی رێنمایی تەندروستی تێیدا، 180 سەتڵی ماستی هەولێر لەناوبران.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی هاوردەکردنی بەشێوەی قاچاخ و بەبێ پشکنین و نەبوونی مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان و نەبوونی مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی 180 سەتڵی ماستی هەولێر، 18 کیلۆیی لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ و چاودێریی تەندروستیی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستیی چەمچەماڵ دوای دەستبەسەراگرتنی لەناوبران.

کامەران کەریم