ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی کەرکوک کەوتەوە و قوربانی هەیە
(0) /
زایەڵە - نزیکەی کاتژمێرێکە لە بازاڕی تایەفرۆشانی کەرکووک ئاگر کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
چەند کۆگایەک لەنێو تایەفرۆشانی کەرکووک ئاگریان گرتووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
دووکاندارێک دەڵێت، شتێک تەقییەوە و نازانین چی بوو بەو هۆیەشەوە "چەند کەسێک بریندار بوون.
بەرگری شارستانی کەرکووکیش دەڵێت تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: