بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی لەهەناوی کرێکاران و رەنجدەرانەوە گەشەی كردووە
(0) /
زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی رۆژى جیهانیى کرێکارانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە كرێكارانی كوردستان دەكەم و هیوای سەلامەتی و ژیانێكی باشتریان بۆ دەخوازم.
كرێكارانی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان لە ئاوەدانكردنەوە و گەشەكردنی هەرێمی كوردستان گێڕاوە و پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگەكەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر. ئێمە بە رێزەوە لە پێگە و هەوڵەكانیان دەڕوانین و دەستی ماندووبوونیان دەگووشین، هەروەها سڵاو بۆ رۆحی پاكی ئەو كرێكارانە دەنێرین كە لەكاتی كاردا گیانیان لەدەستداوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەناوی کرێکاران و رەنجدەرانەوە گەشەی كرد، ئەو مێژووە پڕ لە سەروەری و قوربانیدانەی لەیادنەكردووە و خۆی بە بەشێك لەئێوەی سەربەرز دەزانێت، كاركردنیش بۆ بەدەستهێنانی ماف و باشتركردنی ژیان و گوزەرانتان بە ئەركی خۆی دەزانێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: