سەرۆکی شارەوانی شارەزوور هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەزوور


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سالار ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی شارەوانی شارەزوور بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینیەکانی کەش و هەوا شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات  لە قەزای شارەزوور ئەگەری دروست بوونی لافاو هەیە بەتایبەت لەڕۆژی هەینی بۆیە ئاگاداری دانیشتوانی سنووری شارەوانیمان دەکەین کە تیمەکانی شارەوانیمان بەو توانایەی لەبەردەستەدایە لە ئامێر و کارمەند لەخزمەتاندا دەبین بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
وتیشی، داواکاریشین پابەندبن بەڕێنمایەکانەوە بۆ سەلامەتی خۆتان و ماڵ و موڵکەکانتان بەتایبەتی ئەو ماڵانەی کە بەرامبەری نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ و ماڵەکانی بەرامبەر تەرمیناڵی شارەزوور لە گەڕەکی زەمەقی یەک و ماڵەکانی بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد لە گەڕەکی زەمەقی دوو و ماڵەکانی نزیک دادگای شارەزوور و ماڵەکانی نزیک مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی
لەکاتی هەبوونی لافاو دەتوان پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوەوە،
٠٧٧٠١٥٧٢٩٨3
٠٧٥٠١٠٢٢٩٨٣
کامەران کەریم