تیپی ئەلهیلال بە 10 وەرزشوانەوە، تیپی ئەلئتحادی تووشی شکست کرد و گەیشتە بەشی فیناڵ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەلهیلال ئەلئتحاد


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ ئەلهیلالی عەرەبستان، تیپی ئەلئتحادی تووشی شکست کرد و سەرکەفت بۆ بەشی فیناڵی جامی وەلاوەنانی عەرەبستان.

لە چوارچێوەی نیوەدواینی جامی وەلاوەنانی تۆپی پێ عەرەبستان، تیپی تۆپی پێ ئەلهیلال لەگەڵ تیپی ئەلئتحاد ڕووبەڕوو بوونەوە و بە ئەنجامی 2 بەر 1 بەسوودی ئەلهیلال کۆتایی پێهات.

لەو کێبەرکێیەدا، نە نەیمار بۆ ئەلهیلال و نەیش بنزما بۆ تیپی ئەلئتحاد یاریان کرد و بوونیان نەبوو.

کەژاڵ حەمیدی