لێدوانی نوێی کۆمیسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
(0) /
زایەڵە - جومانە غەلای لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ،دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەردەوامەو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سیاسی نییە و کارە هونەرییەکانی هەڵبژاردن جێبەجێ دەکات.
لەبارەی چاپکردنی فۆرمی دەنگدان دەڵێت، تا ئێستا فۆرمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چاپ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان وەک کۆمیسیۆن ئامانجیانە، هەموو پێکهاتە و لایەنەکان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن. وتیشی ،کۆمیسیۆن سەربەخۆ بڕیار نادات، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: