دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر دەگرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مادەی هۆشبەر ئاسایشی هەرێم


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستبەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و (٤)تۆمەتبار دەستگیردەکات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاساییشی هەرێم:
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی وورد لەناوچەیەکی سنوری (ناحيەی ميدان) کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەهەوڵەکانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا (چوار) تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، سوپاسی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتیان دەکات و داواکارین لەکاتی بوونی هەر گومانێک پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە (١٠٦)بکەن، بەمەبەستی زیاتر پاراستنی سەرووماڵی هاوڵاتیان.