قوباد تاڵەبانی لەڕۆژی ڕۆژنامەگەری دا پەیامی هەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان قوباد تاڵەبانی ڕۆژنامەگەریی


May 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، بەرگریکردن لە ئازادی کاری رۆژنامەگەری یەکێکە لە باوەڕ و پرەنسیپە نەگۆڕەکانی ژیانی سیاسیم. بەپێی ئەزمونی وڵاتان، بەبێ ئازادی رۆژنامەگەری، نە ئازادییەکانی دیکە پارێزراو دەبێت، نە کۆمەڵگای مەدەنی گەشە دەکات و نە دیموکراسییەکی سەقامگیر جێگیر دەبێت و نە حکومڕانییەکی دروست و بەرپرسیار دێتەئاراوە.
ڕونشیکردەوە، رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەموو رۆژنامەنووسان پیرۆز دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی پیشەییانە راستییەکان دەگوازنەوە. هەر لەم بۆنەیەشدا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی رۆژنامەگەری لە کوردستان و عێراق دەکەینەوە و رایدەگەیەنین لە نزیکترین کاتدا لە سلێمانی مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” دروست دەکەین کە زیاتر لە ساڵێکە کاری بۆ دەکەین بەمەبەستی رێزلێنان لە هەموو ئەورۆژنامەنووسانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە کوردستان و عێراق شەهید کراون.

کامەران کەریم