هه‌ڵئاوسانی توركیا بۆ 70% به‌رز بووه‌وه
(0) /
زایەڵە - له دوای ساڵی 2022دا توركیا به‌رزترین ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی تۆمار كرد، ئێسته نرخی شتومه‌ك به ڕێژه‌ی به‌رچاو زیادی كردووه و لیره‌ی توركی به‌های خۆی له ده‌ست داوه، ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی توركیا بۆ 70% به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ئادار ئاژانسی ''ڕۆیته‌رز'' بڵاوی كرده‌وه، زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان زیانی زۆر به ئابووری توركیا گه‌یاندووه، ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی توركیا بۆ 70% هه‌ڵكشاوه، مه‌همه‌ت سیمسێك وه‌زیری دارایی توركیا دڵنیایی دا، به‌مزووانه ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی ئاماری توركیا، دیارترین كه‌رت كه هه‌ڵئاوسانی تێدا به‌دی بكرێت له توركیا، كه‌رتی خوێندنی وڵاته‌كه بووه، پاشان خواردنگه‌كانی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی گرانكردنی نرخی ژه‌مه‌كان له ئه‌نجامی گرانبوونی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان.
له مانگی حوزه‌یراندا بانكی ناوه‌ندی توركیا به ڕێژه‌ی 3.6 سووی بانكی زیاد كرد، ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌ش بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان، به‌ڵام تا دێت هه‌ڵئاوسان له توركیا ڕوو له هه‌ڵكشانه، بانكی ناوه‌ندی توركیا پێی وایه به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان له مانگی ئایار، درێژه‌ی ده‌بێت و ڕه‌نگه ڕێژه‌كه‌ی خۆی بدات له 75%، به‌ڵام له كۆتایی ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه داده‌به‌زێت بۆ 34%.
ئێسته به‌هۆی هه‌ڵئاوسانه زۆره‌كه‌وه، نرخی 100 لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به سێ دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
تێبينيێك بنێرە: