سێ تەوەری سەرەکی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و  شاندێکی سێناتی ئەمریکا تاوتوێ کران

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم بەغدا ئەمریکا نێچیرڤان بارزانی


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی سێناتی ئەمریکا کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندەکە بەردەوامیی پشتگیریی ئەمریکای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
 
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 04-05-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ شاندێكى سێناتى ئه‌مريكى كرد، كه‌ له‌ سيناتۆر جۆنى ئێرنتس و سيناتۆر تێد با‌د و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان پێكهاتبوو.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، تاوتوێ كران.
 
شانده‌كه‌، وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، به‌رده‌واميى پشتيگريى ئەمریکای بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و ئاماژه‌يان به‌وه‌ دا، "ئەمریکا وه‌ك هاوپه‌يمانێك بايه‌خ و گرنگى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات." هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌يان له‌ تێكشكاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقدا كردووە.
 
لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى سێنات و كۆنگرێسى ئەمریکای له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئەمریکا كرده‌وه‌.
 
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بابه‌خى هاوبه‌ش، لە تەوەرەکانی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون، كه‌ باڵيۆزى ئەمریکا له‌ عێراق و كۆنسوڵى گشتيى ئەمریکا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.