بەڵێنێكی سودانی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكراكرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەغدا موچە فازڵ نەبی


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەڕێوەبەری بانكی تی بی ئای وتووە، "نامەوێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابكەوێت و پێویستە بە زووترین كات بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكەن.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەهۆی هەندێك گۆڕانگاری لە ژمارە و بڕی پارەی پێویست لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم،وەزارەتی دارایی عێراق تێبینییان هەبووە و ئەوەش وایكردووە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دوابكەوێت، بەڵام هیچ گرفتێك نییە و مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت.

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكرد و وتیشی، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی تی بی ئای قسەم كرد و رایگەیاند محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەڕێوەبەری بانكەكەی رایگەیاندووە بە زووترین كات بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكەن و نامەوێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوابكەوێت.

بە بڕوای فازڵ نەبی ئەگەر بە بانكیكردنی مووچە دەستپێنەكات بۆ مانگەكانی داهاتوو كێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروستدەبێت.

کامەران کەریم