لە ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی پۆڵۆمپیکدا فەڕنسە، سنوورە هەواییەکانی خۆی بە ماوەی 6 کاتژمێر دادەخات
(0) /
زایەڵە ـــ فەڕنسە ئاسایشی سنووری فڕۆکەخانەکانی پاریس، پێش لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024، زۆرتر دەپارێزێت.
بەپێی زانیارییەکان، پلە و پاێەدارەکانی وڵاتی فەڕنسە، بڕیاریان لە سەر ئەوە داوە هەژماری سنووروانان تا 1900 کەس بەرز کەنەوە و هەروەها بەرگری کەن لە هاتوچۆی شۆفێرانی نایاسایی.
وەزیری وەرزشی فەڕنسە ڕایگەیاند: سەرجەم 18 هەزار پۆلیسی ئاسایس، لە درێژەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکدا و لە شوێنە جیاوازەکاندا، جێگر دەبن، ئەو هەژمارە وێڕای 35 هەزار پۆلیسێکە کە پێشتر ئەرکی پاراستنی ئاسایشی ئۆڵۆمپیکیان پێ سپێردرا بوو.
ئۆڵۆمپیکی پاریس بەرواری 26ی جولای تا 11 ئەگۆست ( 5 تا 21ی گەلاوێژ) ئەوساڵ بەڕێوە دەچێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: