وێنه‌هه‌واڵی گەیشتنی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران
(0) /
زایەڵە, مه‌نسوور جیهانی ـ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری تارانی پێته‌ختی ئێران.
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی پلە باڵا پێکهاتوو له "شێخ جەعفەر شێخ مستەفا" جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "مستەفا سەید قادر" جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "دڵشاد شەهاب" ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "رێبەر ئەحمەد" وەزیری کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، "فەوزی حەریری" سەرۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، "عەبدوڵڵا ئاکره‌یی" ڕاوێژکاری سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێران و ... ئێوارێی یەکشەمە 16ی گوڵانی 1403ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 5ی مانگی ئایاری 2024ی زایینی گەیشتە تاران.
بڕیار وایه لەم سه‌فه‌ره فەرمییەدا، سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی لەوانە؛ ئایەتوڵڵا "سەید عەلی خامنەیی" ڕێبەری باڵای ئێران، "سه‌ید ئیبڕاهیم ڕەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران، دکتۆر "محەمەد باقر قالیباف" سەرۆکی په‌رله‌مانی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی، دوکتور "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" وەزیری کاروباری دەرەوە و ... کۆ ببێتەوە و دیدار و ڕاوێژ و دانوستان بکات.
سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوو لایه‌نه‌ی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، لێکدانه‌وه و بەدواداچوون بۆ گرنگترین پرس و بابه‌ته‌کانی ناوچه، فراوانکردنی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر و چه‌ندین بواری دیکه بۆ تاران سەفەری کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی پایه‌به‌رز و پله باڵای ئێران، کۆ دەبێتەوە و دیدار و وتووێژ دەکات.
"نێچیرڤان بارزانی" و شاندی باڵای هاوڕێی، له لایه‌ن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پاڕتی دیمۆکڕاتی کوردستان لە ئێران، ئه‌ندازیار "حه‌سه‌ن دانایی فه‌رد" بالیۆزی پێشووی ئێران له عێراق، "ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی" کونسوولی ئێران له هه‌ولێر، "محه‌مه‌د عه‌لی به‌یک" یاریده‌ده‌ری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خه‌لیجی فارسی وه‌زاره‌تی کارووباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرسی دیکه‌ی ئێرانی به شێوه‌ی فه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
وێنه‌کان: مه‌نسوور جیهانی

تێبينيێك بنێرە: