ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین سەرکەوتنە بۆ حەماس و دۆزی فەلەستین

(0) / / گفتگو / زایەڵە کامیل مەحمود کوردستان فەلەستین حەماس


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامیل محمود نوسەرو ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ بەتایبەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەهەموو حاڵەتێکداو لەسەر هەر بنەمایەک ئەو ئاگربەستەی دەکرێت سەرکەوتنە بۆ حەماس و دۆزی فەلەستین، چونکە لەیەکەم ڕۆژی جەنگەکەوە تا چەند هەفتەیەک پێش ئێستا سەرانی ئیسرائیل بەبڕیاری سڕینەوەی حەماس و کۆنترۆڵکردنەوەی غەزەوە چوونە ناو شەڕەکەو ڕایانگەیاندبوو کە حەماس و بەرگری ئیسلامی فەلەستین دەبێت کۆتاییان بێت و جەنگ ڕاناگرن تا حەماس لەنێو نەبەن، بەڵام ئێستا حەماس وەک خۆیەتی و ئیسرائیل دانوستانی ئاگربەستی لەگەڵ دەکات.

وتیشی، هەموو سەرکەوتنێکیش قوربانی دەوێ، قوربانیەکانی غەزەییەکان بەرهەمی خۆی هەبووە، ئیسرائیل و سوپاکەی شکۆو هەیبەتیان شکا کەجاران هیچ دەوڵەتێکی ناوچەکە لەئاستیدا نەیدەتوانی سەربەرز بکاتەوە، ئێستا لەبەرامبەر ڕێکخراوێکی بێ سوپای ڕێکخراو و لەشەڕێکی نابەرامبەردا شکا و نەیتوانی ئامانجەکانی بێنێتە دی. لەهەمووی گرنگتر ستراتیژیەتی زایۆنی شکستی هێنا کە دەیویست هەموو جولەکەی دنیا ڕوو لە فەلەستین بکەن و و جوگرافیای قەوارەکەیان لەسەر حسابی وڵاتانی ناوچەکە فراوانتر بکات، ئێستا زۆربەی ئەو جولەکانەش لەچلەکانەوە ڕوویان لەفەلەستین کردووە هەست بە ئاسایش و ئەمنیەتی خۆیان ناکەن و گەشتی پێچەوانە بەرەو وڵاتانی پێشوویان دەستی پێ کردووە.

هێمای بەوەشکرد، گۆڕانکاری گەورەش لەئاستی جیهاندا بەرامبەر دۆزی فەلەستین دروست بووەو ڕای گشتی ئەمریکی و ئەوروپی دژی کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنیستەکانی ئیسرائیلەو ڕواڵەتیان لەدنیادا ناشیرین و قیزەون بووە.

دواجار حەماس تەنها لەجەنگدا نەبوو لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵکو جەنگی نێوان بەرگری ئیسلامی فەلەستین لەلایەک و ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بوو بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەلایەکەی ترەوە.

کامەران کەریم