1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / عكس / زایەڵە شارەزوور ئاگر


May 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نەبیل حمەساڵح  بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەداخەوە سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ ماڵی مامۆستا ( دانا رضا امین ) مامۆستا لەقوتانخانەی (سەردەم ) و (م.چنار ) لە قوتابخانەی ( سەرکەوتن ) کە هاوسەری یەکن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان و لە مەرکەزی قەزای شارەزوور بەهۆی شۆرتی کارەباوە سوتا .
وتیشی، هەر بەو بۆنەیەوە ئەمشەو بە نوێنەرایەتی  ( م.دڵشاد عمر ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و هاوڕێ لەگەڵ   ( م.صباح جعفر ) سەرپەرشتیاری یەکەم و ( م.ئومێد اورحمان ) سەرپەرشتیار سەردانی ماڵی ناوبراویان کرد و دوای دەربڕینی هاوخەمی و پەیوەندی تەلەفونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ( م.دانا ) بەڵینی هاوکاری ماددی و مەعنەوی بە ناوبرا درا کە زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی لێ کەوتوەتەوە و خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوە .
ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەرێتیمان هیواخوازە روداوی لەم شێوە دوبارە نەبێتەوە بە باشتر بۆ مامۆستایان قەرەبو بێتەوە .
کامەران کەریم