یه‌كه‌م كاروانی‌ حاجیانى هه‌رێم به‌ره‌و سعودیه‌ به‌ڕێده‌كه‌ون

(0) / / کردستان / زایەڵە حاجی کوردستان


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە  - نیاز نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ڕایگەیاند، له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌ون بۆ به‌جهێنانی‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج.

وتیشی، تا ئێسته‌ هیچ حاجییه‌ك به‌ فه‌رمی به‌ڕێ نه‌كه‌وتوون، به‌رێكه‌وتنی حاجیان بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌وانه‌ی به‌ رێی وشكانی ده‌ڕۆن زووتر به‌ڕێ ده‌كه‌ون، چونكه‌ چه‌ند رۆژێكیان پێ ده‌چێت تا ده‌گه‌نه‌ سعوودیه‌، ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌روو هه‌زار  و500 كه‌س به‌ رێی وشكانی ده‌چنه‌ حه‌ج و له‌وسه‌ریشه‌وه‌ به‌ رێگای وشكانی به‌ڕێیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی به‌رێگای ئاسمانی ده‌چن ژماره‌یان ئه‌وه‌نده‌ ده‌بێت.

کامەران کەریم