مقاوەمەی ئیسلامی عێراق جارێکی دیکە ئیسرائیلی کردە ئامانج
(0) /
زایەڵە - مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازی یەفالێتیان لە باکوری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" لە بەیاننامەیەکدا کە ئێوارەی پێنج شەممە بڵاویکردەوە، رایگەیاندووە "لە درێژەی ڕێبازەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و، پاڵپشتیکردنی گەلەکەمان لە غەززە و لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە قەوارەی زایۆنی لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی، لەنێویاندا منداڵان ژنان و بەساڵاچوان ئەنجامیاندا".
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بنکەی یەفالێتی بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان کردە ئامانج.
بنکەی ئەلیفالێت دەکەوێتە باکووری دەریای جەلیل لە فەڵەستینی داگیرکراو.
تێبينيێك بنێرە: