ژیانی هاوڵاتیەک لە شارەزوور ڕزگار کرا
(0) /
زایەڵە - نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ لەشارەزوور ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە (2024/5/9) بەهۆی لێدانی کەشکەی توندو کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر ئاو لەسییەکانی هاوڵاتیەکی تەمەن (69) ساڵ پاش گەیاندنی بە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان ژیانی ڕزگار کرا .
پاش گەیاندنی هاوڵاتیەکە بە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان ، دەرکەوت کە توشی حاڵەتی گەشکەی توند بووە ، بەهەوڵی پزیشکانی فریاکەوتن و کارمەندانی ئێشکگری لەنەخۆشخانەکەمان ، توانرا بەشێوازێکی زانستی گەشکەی نەخۆشەکە بوەستێنرێت ، هەروەها نەخۆشەکە لەحاڵەتی تەنگەنەفەسی قورس و خنکاندابوو بەهۆی کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر ئاو لەسیەکانی ، دوای دەرکردنی بڕی (4.3L) لیتر ئاو لەسیەکانی ، هەناسەندانی ئاسایی بوویەوە و باری ژیانی نەخۆشەکە جێگیر کرا .
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: