قایمقامی چەمچەماڵ: لەبارەی هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر روونكردنەوە دەدرێت
(0) /
زایەڵە - قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە دەكەن هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورە لە راستییەوە.
رەمەك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ راگەیاند، ئەمشەو هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە دەكەن هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورە لە راستییەوە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمشەو بڵاوكرایەوە كە جارێكی دیكە لە رێگای درۆنەوە هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەڵام قائیمقامی چەمچەماڵ هەر زوو ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: