سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئیسلامی: ڕاگەیاندنەکان بونەتە بارگرانیەکی تر بۆ میللەت

(0) / / گفتگو / زایەڵە عەلی حاجی زه‌ڵمی بزوتنەوەی ئیسلامی


May 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی حاجی زه‌ڵمی ئەندامی  ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بە زایەڵەی ڕاگەیاند،ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ریمه‌ی ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت  ده‌قا و ده‌ق پێچه‌وانه‌ی وه‌ربگرین وابزانم زۆر باشتر ئه‌بێت،راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ هه‌ندی كه‌ناڵ جگە لەوەی بە خوێن و داهات و قوتی میللەت دەبرێن بەڕێوە.لەپاڵ ئەمەشدا بونه‌ته‌ سه‌ر ئێشه‌ بۆ میلله‌ت بێجگه‌ له‌ درۆ هیچی تریان پێ نیه‌ بگره‌ هه‌ندێكیشیان زۆر نا پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا.

وتیشی، بۆیه‌ رۆڵی پیچه‌وانه‌ ده‌بینن له‌بری خزمه‌تكردن به‌ هاولاتیان بونه‌ته‌ زه‌حمه‌ت و ده‌ردی سه‌ری بۆ نمونه‌ لەکاتی ڕودانی هەر حاڵەتێکی کوشتن یان تیرۆر کردن یان سوتان  یان  هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی تردا.پێش لایەنی پەیوەندی دار و دەزگا ئەمنیەکان دەکەون وبەدواداچون بۆ ئەوکەیسانە دەکەن و دودڵی وڕاڕاییەکی زۆر دەخەنە دڵی میللەتەوە ئەوسەری نیە. ئەم ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئێمه‌ تا ئێسته‌ش ناتوانن به‌ شیوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكه‌ن و ته‌نها باسی گرفته‌كان ئه‌كه‌ن و ناتوانن له‌رێی راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ رێگه‌چاره‌ و بۆ ئه‌وگرفته‌ بخه‌نه‌ روو بۆیه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندنه‌كان كاریگه‌ری سلبی كردوه‌ته‌ سه‌ر ده‌رونی هاوڵاتیان.بۆیە ‌پێویستە لایەنی پەیوەادیدار ئاوڕێکی جدی لەم بابەتە بداتەوەو سنورێک بۆ ئەم پاشاگەردانیەی ڕاگەیاندنەکان دابنێت.

کامەران کەریم