عەقڵ و خێڵگەری / کامەران کەریم *
(0) /
زایەڵە - خێڵ یاخود ئەو چوارچێوەیەیە کەلە سەردەمانێک پێگەو ئەهمیەتی تایبەتی هەبووە و لەسەرەتایی ترین کاری بۆ مەنفەعەتی گشتی بووە دوور لە دەستەگەری و ناوجەگەری. من قسەم لەگەڵ سەردەمەکە و کاری خێڵ نیە و هیچ بەگرفتیشی نازانم.
ئەوەی بۆ کەسایەتی تاک گرنگ و بەپێزە ،سەرەتا مرۆڤ بوون لەسەروی هەموو بابەتێکەوەیە ،ئێمە پێویستمان بەوەیە سەرەتا مرۆڤ وەک کائینە سادەو پاکەکەبین کاری سەرەکی مرۆڤ لەم گێتیەدا تەنزیم کردن و دابین کردنی ئەمان و چاکەخوازییە.
ئەوەندە تێڕامابم لەم ماوەیەدا لەباتی ئەوەی ئێمە وەک تاکی هوشیار کاری مرۆڤانە پێکەوەبوون و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەیەک چاو سەیرکردنی تاکەکانی کۆمەڵگە بێ جیاوازی هەموو وزەو تاقەیەکی خۆمان بۆ مرۆڤ بوون سەرف بکەین، هەست دەکەم تاکی بەشێک لەکۆمەڵگە بەرەو خورافیات و کۆنەپارێزی و دروست کردنی دەستەو جەمعیەت هەنگاو دەنێت.
لەهەمووی کارەساتبارتر ئەوەی کە ڕابەرایەتی ئەم میتۆدە دەکات خەڵکانی خوێندەوارن، باشە مەگەر کاری سەرەکی خوێندەوار و ڕۆشنبیرو مامۆستای ئاینی و تا دوای هوشیارکردنەوەی تاک نیە، کارناکەن بۆ زیاتر چەسپاندی یەکسانی لەنێو تاکەکان نەک دروست کردن و قەبەکردنی خەڵکانی دیکە بۆ مەرامی کەسی.
ئێمە لەچ سەردەمێکداین، ئێمە بۆ توانای بیرکردنەوەمان نەماوە، باشە بۆ توێژەکانی ناو کۆمەڵگا ئەرکی سەرەکی خۆیان لەبیر کردووە، بۆچی ئەگەوجێنرێن، بۆچی نازانن ڕوداوەکان و پێش و پاشی ڕوداوەکان بە وردی شرۆڤە بکەن و بیخوێننەوە کەسانی دیکەی لێ بێدار بکەنەوە، مەکەر ئێمە خوێندەواریمان لەپەڕەیەکدا وەرگرت و کۆتاییمان هێنا بەو ئەرکە گرنگە و گەڕاینەوە عەسری حەجەری.
ئێمە بۆبیر ناکەیەنەوە تاکەی لەسەر بنەمای ڕێز و مەرحەمەت وبەیەک چاو سەیرکردنی یەکتر کارناکەین، تاکەی پێویستە تاک پێویستی بە ڕێنیشاندەر هەبێ، ئەی گرنگی لەچیدایە، باش بزانی ئەو هەنگاوانەی دەینێت هەڵەن کەچی کەڕ دەبی لەئاستیان ، دوای دەبێت ئەوەش بزانرێ کۆمەڵگە هۆشیارە تێدەگا کاڵمامەکان کێن و کێن بەدوای کاری کۆنەپارێزی وعەقڵی سواوی خێڵگەرای .
ڕۆژنامەنوس
تێبينيێك بنێرە: