ئاگادارییەك بۆ شۆفێران لە دەربەندیخان

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان کوردستان شۆفێر


May 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی مانگرتنی بارهەڵگرەكانەوە كە ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە رێگایەكی سەرەكی لە سنووری قەزاكە بەكارمەهێنن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی ناڕەزایی شۆفێرانی بارهەڵگرەوە و بە تایبەت لە سنووری دەربەندیخان بە نزیكەی 10 كیلۆمەتر بارهەڵگرەكان بەرەو بانی خێڵان و رێگای باوەخۆشێن و رێگای ژاڵەناو مانیانگرتووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە شۆفێران دەكەین ئەمشەو شەقامی 30 مەتری بەرەو گومرگی كۆن بەكارمەهێنن كە قەرەباڵغی لەو دوو شەقامە هەیە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.

کامەران کەریم