تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە تاقیکردنەوە قوتابی


May 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ یەکشەممە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و خوێندکارانی پۆلی چوارەمی سەرەتایی تاوەکو پۆلی 11ی ئامادەیی جگە لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کرد.
 
دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە کاتێکدایە، خوێندکارانی باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی پۆلی یەک و دوو و سێی سەرەتایی تاقیکردنەوەیان نییە و ساڵی خوێندنی ئەمساڵیان تەواوکردووە.
 
پێشتریش دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی باسی لەوەکرد، ئەمساڵ بابەتەکان کورتکرانەوە لە پەروەردەکانی سلێمانی بە جۆرێک ئەو بابەتانەی گرنگی زۆریان هەبووە بۆ خوێندکار ئەوانە بخوێندرێن و تەواو بکرێن.
 
کامەران کەریم